ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
بیهێننە بەرچاوتان, لەم گەرما تاقەت پڕوکێنەدا هەندێک ماڵ هیچ هۆکارێکی فێنککەرەوەی نەبێت!
ماڵێکی بێ باوکی هەژاری کرێچی لەشاری چەمچەماڵ پاش ئەوەی داوایان لە لقی گەرمیانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کرد کەوا هیچ هۆکارێکی فێنککەرەوە لە ماڵیاندا نیە, هەستاین بە دابینکردنی موبەریدەیەکی نوێ بۆ ئەو خانەوادەیە
خێرخوازانی بەڕێز, سەدان خانەوادە داواکارییان پێشکەش کردووە کە پێداویستییە سەرەکیەکانی ماڵیان نیە, ئێوەش لەڕێگای دەستی ئەمینی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆییەوە پێداویستییەکانیان بۆ پڕبکەنەوە