ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
کۆتایی خولی بنیادنانی کەسایەتی منداڵی نازدار لە دەربەندیخان
پاش ئەوەی لقی گەرمیانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە تەواوی سنووری کاری خۆی خولێکی هاوینەی کردەوە تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی بێ باوکان کە خۆی دەبینییەوە لە فێربوونی قورئانی پیرۆز و خولی زمانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی و خولی پەروەردەیی و گەشت و چوونەدەرەوە و چەند بابەتێکی تریش, لە ئاهەنگێکدا کۆتایی بە خولی هاوینە هات و بڕوانامە دابەشکرا بەسەر نازداراندا.
لە شاری دەربەندیخان 45 منداڵ بەشداری ئەم خولەیان کردووە و سوودێکی زۆریان لێ وەرگرتووە