ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
دایکێک و سێ منداڵی نازدار ،
ڕۆژێک لە ماڵ خەزوران ، ڕۆژێک لە کرێچێتی وڕۆژێک بێجێگەیی
ئەمڕۆ لەلایەن لقی سلێمانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کلیلی خانویەکیان بە تەواوی پێداویستیەکانەوە ڕادەستکرا
لە شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵای ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی و بەڕیوەبەری لقی سلێمانی ، بە هاوکاری خێرخوازان کلیلی 64 هەمین خانوی پرۆژەی پەنا کە بۆ خانەوادە نازدار و هەژارەکان دروستکراوە ڕادەستی دایکی سێ منداڵی نازدار کرا ، کە پیشتر لە بارودۆخێکی خراپ و بێ جێگەیدابوون ..