پەیوەندی بکە

07701103112

ئیمەیڵ بنێرە

hloboard@gmail.com

بەسەرهاتی سەتڵە ئاردەکە

1 ساڵ لەمەوبەر - بڵاوکراوەتەوە لە لایەن ڕێکار عەتا

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

گۆشتی قوربانی و ڕۆژی جیهانی خۆراک.
(بەسەرهاتی سەتڵە ئاردەکە).

  ن/ حسێن نەجمەدین قەرەداغی
بەشی دوو ەم و کۆتایی.
لەساڵی ٢٠٠٨ دا وەک نوێنەری ڕێکخراوی رابیتەی خێرخوازی بانگهێشتی کۆنگرەیەکی نێەدەوڵەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرام لە شاری دوبەی لە ئیمارات .
ئەو کۆنگرە ساڵانە بوو، نوێنەرانی رابیتە چەند ساڵێک وەک ڕێکخراویکی خاوەن ئەزموون و کاریگەر و خاوەن پڕۆژەی سودی گشتی  بۆ ئەو کۆنگرەیە بانگهێشت دەکراین و بەشداریمان دەکرد.
لەو ساڵەی کە من و چەند هاوکارێکم  نوێنەرایەتی رابیتەمان دەکرد، کۆنگرەکە تایبەت بوو بە باسی خۆراک و گرفتی چەند ولاتێکی هەژار ، پاشان ئەو چین و توێژە کەمدەستانەی لە وڵاتە جیاوازەکاندا  بەهۆی هەژاری یان گەندەڵی و خراپی سیستەمی ئیدارەدان ناتوانن خۆراکی پێویستی خۆیان بە پێی ستاندارە نێو دەوڵەتیەکان فەراهەم بکەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجی من بوو، لە کاتی وتاری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا سەتلێکی سوری بچوکی ( بەقەبارەی سەتلێکی ماستی دوو کیلۆیی دەبوو) لەگەڵ خۆی هەلگرتبوو بردیە سەر ستەیچەکە ، هەر لەسەرەتای ووتەکەیدا وتی:
دەزانم ئەم دیمەنەتان لا سەیرە!، پرسیار لە هۆکاری هێنانی ئەم سەتڵە بچوکە دەکەن؟
من بەم دیمەنە دەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە ، لە بە خشینی کەم شەرم نەکەن، لە ڕێگای رێکخراوەکانتانەوە هانی هاولاتیان بدەن ،بەخشینی کەم بە  بێبایەخ مەزانن، بۆ نموونە : بەخشینی تەنها (١)یەک دولار پڕی ئەم سەتڵە ئارد دەکات، چەند نان لەو ئاردە دروستدەکرێت ،بەرهەمی ئەو بەخشینە بۆ ماوەی  ڕۆژێک مرۆڤێک لە برسیەتی و مردن رزگار دەکات. ئەمە هۆکاری هێنانی ئەم سەتڵە سوورە بچوکە بوو بۆ سەر ستەیچی کۆنگرە.
تێبینی:
١- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەجنێدای کاردا ڕۆلی ئاین بە گشتی و ئاینی ئیسلامی  بەتایبەتی فەرامۆش کردوە، کە هاندان و فەرمانکردنی زۆری بە بەخشین و فریاگوزاری هەیە، ئەمە بۆچی؟ بەکورتی چونکە :ئایدۆلۆجیانە مامەڵە دەکەن، نەک مرۆڤ دۆستیانە.
٢- سیستەمی سەرمایەداری لە پێناوی سود و قازانجی چەند گەورە کۆمپانیایەکدا ، ئامادەیە هەموو مرۆڤەکان نەک برسی بکات. بەلکو بیکاتە قوربانی سود و مامەڵەی کایە بازرگانییەکان . ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش هیچی پێناکرێت ، هەندێ جار دەبێتە ئامرازێک بەدەست زلهێزەکانەوە.
٣- جیاواز لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ، لە زۆربەی ولاتاندا ڕیکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی بە هاوکاری خێرخوازان لە دەرەوەی بودجە و میزانییەی قەبەی حکومەت، بە بەخشین و داهاتی تایبەتی خۆیان برسییەکان تێر دەکەن، فرمێسکی بێباوکان دەسڕن، هەزاران پڕۆژەی ئاوەدانی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و گەشەپێدان  راستدەکەنەوە، بەمەش لەنگەری هاوسەنگی ژیان ڕادەگرن و بەردەوامن، ئەمەش ئاماژەیەکی هیوا بەخشە، ئومێدی هەزاران خێزانی جێبەجێکردوە و سوپاس بۆ خودا  تا ئێستا بەردەوامە.





72 جار بینراوە
شەیری بکە لە


کۆمێنتەکان



زۆرترین بینراو
پەنا 43 لە شاری دهۆک

دابەشکردنی گۆشت لەشاری کەلار

هەولێر، ئەمجارەش بەتەنها بەجێتان ناهێڵین

دابەشکردنی مووچەی چارەکی کۆتایی 2021

دابەشکردنی سەبەتەی خواردن لە شاری کفری



ڤیدیۆ