ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
سەردان و پیرۆزبایی
بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی لە خوێندن و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان, شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ڕابیتە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان حسێن شێخ نەجمەدین سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵا و فائق تۆفیق بەڕێوەبەری لقی گەرمیان و لیژنەیەک لە نوسینگەی چەمچەماڵی ڕابیتە سەردانی ماڵی قوتابی هەنار طە نوری-یان کرد و لەلایەن خانەوادەکەیەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا
لەو سەردانەدا شاندەکەی ڕابیتە پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاستەی ناوبراو کرد و بە سەفیری نازدارانی رابیتە ناویان هێنا
خانەوادەی قوتابیش زۆر سوپاسی ڕابیتەی مرۆییان کرد کەوا ساڵانێکی زۆر هاوکاری ئەم خانەوادەیە بوون و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیەکانیان بوون و هەنار خانیش خۆی بە یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەی ڕابیتە ناوزەند کرد