ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لقی هەولێر
لە مەراسیمێکی تایبەت بڕوانامە و خەڵاتی بەسەر قوتابیانی نازداری خولی هاوینە دابەشکرد .
دوای سێ مانگ لە ئەنجامدانی يانزەهەمین خولی هاوینە بۆ قوتابیانی نازدار سوپاس بۆخوا بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات
لەم خولە (( زانستەکانی قورئان و فەرموودە و ئادابەکان و رەوشتە جوانەکان )) لەلایەن مامۆستایانی ئامادەکراو پێشکەش بەقوتابیان دەکران
لەکۆتایی خولەکەش لەمەڕاسیمێکی تایبەت و لەشوێنێکی گونجاو خەڵات بەسەر قوتابیانی بەشدار بوو دابەشکرا ...
خوای گەورە پاداشتی خێرخوازان بداتەوە..