ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
لەسنوری بیتوێن و پشدەر 12 ماتۆڕی سێتەگەرە بۆ 12 خێزانی هەژار دابینکرا
لە چوارچێوەی پڕۆژەی بوژانەوەدا بەمەبەستی بوژاندنەوەی ماڵە هەژارەکان لقی سلێمانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لەنوسینگەی ڕاپەڕینی ڕێکخراو لەشاری ڕانیە هەڵسا بەڕادەستکردنی ۱۲ سێتەگەرە بەسەر ۱۲ سەرۆک خێزان کە نیشتەجێی بیتوێن و پشدەربون و پێشترو لەمانگی ڕەمەزاندا بانگەوازیان بۆکرابوو سوپاس بۆ خوداوپاشان خێرخوازان کەپرۆسەکە بەدڵخۆشی سودمەندان بەپایان گەیشت .