پەیوەندی بکە

07702914242

ئیمەیڵ بنێرە

hloboard@gmail.com

ڕابیتەی مرۆیی بڕی (612)ملیۆن دیناری بە سەر (5346) منداڵى نازداردا دابەشکرد

1 ساڵ لەمەوبەر - بڵاوکراوەتەوە لە لایەن ڕێکار عەتا

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

ڕابیتەی مرۆیی بڕی (612)ملیۆن دیناری بە سەر (5346) منداڵى نازداردا دابەشکرد

پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێـت : (أنا وَكافلُ اليتيمِ في الجنَّةِ كَهاتين)

سەرەڕای خراپی دۆخی ئابوری لە کوردستان، ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوکاری خێرخوازان، بڕی 

(612)ملیۆن دیناری بە سەر (5346)منداڵی نازداردا دابەشکرد.

لەسەرجەم لق و نوسینگەکانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی ، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان منداڵانی نازدار دوو مووچەیان وەرگرت کەبریتى بوو لەموچەى مانگەکانى (11و12)ى 2024، کە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆیان دابین کرابوو.

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەهاوکاری خێرخوازان هەر دوو مانگ جارێک بە سەدان ملیۆن دینار وەکو مووچە بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش دەکات.

لەهەر لقێک لە ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڕێکی دیاریکراو پارە وەکو مووچە دابەشکرا بەسەر منداڵانی نازداردا بەم شێوەیە...

لقی سلێمانی (250) ملیۆن دیناری بەسەر (2146) منداڵی نازداردا دابەشکرد.

لقی گەرمیان بڕی(110) ملیۆن دیناری بەسەر (900)منداڵی نازدارد دابەشکرد.

لقی دهۆک (102)ملیۆن دیناری بەسەر (850) منداڵی نازداردا دابەشکرد.

لقی هەولێر بڕی (87) ملیۆن دیناری بەسەر (850)منداڵی نازداردا دابەشکرد.

لقی کەرکوک بڕی (63) ملیۆن دیناری بەسەر (600)منداڵی نازداردا دابەشکرد.

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی خۆشی و شادی خستە نێو دڵ و ماڵی منداڵانی نازدار.

خێرخوازانی خۆشەویست ئێوەش دڵخۆش بن بەدڵخۆش بوونی منداڵانی نازدارو، مەڵۆیەکی دیکەتان خستە سەر خەرمانی چاکە و ئیحسانتان، دڵی منداڵانی نازدارتان ڕازاوەترکرد بە خێر و بەخشینەکانتان.

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی گرنگییەکی تایبەت دەدات بە منداڵانی نازداری وڵاتەکەمان، هەمیشە لە خەمی پەروەردە و دابینکردنی بژێوی ژیانیاندایە تا وەک سەرجەم منداڵانی دیکە بە ئاسایی ژیان بکەن ، هەر بۆیە جگە لە مووچەی دیاریکراوی مانگانە بەردەوام هاوکاری دیگەیان دەکات وەک جل وبەرگ و پێداویستی قوتابخانە و دابینکردنی جل و بەرگ بۆ جەژنەکان، تا بەدڵی خۆشەوە بۆنەکان بەسەربەرن.

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی ماڵێک بۆ هەژاران و پەنایەک بۆ نازداران





114 جار بینراوە
شەیری بکە لە


کۆمێنتەکان



زۆرترین بینراو
پەنا 43 لە شاری دهۆک

دابەشکردنی گۆشت لەشاری کەلار

هەولێر، ئەمجارەش بەتەنها بەجێتان ناهێڵین

دابەشکردنی مووچەی چارەکی کۆتایی 2021

دابەشکردنی نەوت لە شاری کفری



ڤیدیۆ