ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
سەرۆکی زانایانی فلسطين بۆ سوپاسکردن سەردانی ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی کرد
سەرۆکی دەستەی زانایانی فلسطين ( د . نواف تکروری) وەفدێکی یاوەری لەلایەن حسێن شێخ نجم الدین ڕەسوڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵاو و بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کاک جمال محموود پێشوازیان لێکرا ..
لەوتەیەکدا (د.نواف ) سوپاس وبێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان کرد کە بەدوعای خێرو بەکۆمەکیەکانیان هاوکاری خەڵکی زوڵملیکراوی (غـــ.ــەز.زە) بوون
هەروەها سوپاسی بەڕێز دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانی کرد کە ڕۆڵی کاریگەر هەبووە لەگەیشتن بەهاوکاریەکان بۆ خەڵکی غەززە..
سەرۆکی دەستەی زانایانی فەلەستین وەک سوپاس و پێزانینێک بۆ ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی و خەڵکی خێرخوازی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی..
ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیش لای خۆیەوە چەندین بەرهەمی دکتۆر عەلی قەرەداغی و چالاکیەکانی ڕابیتەیی مرۆیی پێشکەشی زانایانی فەلەستین و وەفدی یاوەری کرد
#ڕابیتەی مرۆیی