ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە رێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کرد
ئەمڕۆ یەک شەممە 2/2/2025 وەفدێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ژیلوان عادل ) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت و وەفدی یاوەری سەردانی بارەگای ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆییان کرد لە شاری سلێمانی
وەفدەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازی کران لەلایەن بەڕێزان (حسێن شێخ نجم الدین قەرەداغی) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕابیتەی مرۆیی و بەرێز (جەمال مەحمود ) بەڕیوەبەری لقی سلێمانی ڕابیتەی مرۆیی و وەفدی یاوەریان
وەفدەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاس وپێزانینی خۆیان گەیاندە ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کە لە ماوەی ڕابردوودا هەمیشە لە پڕۆژەکانیدا هاوکار و دەستباری هەژاران و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بوە ، بەتایبەت لە پڕۆژەی ڕادەستکردنی 10 خانوو بە 10 خێزانی هەژار و نازدار لە شاری سلێمانی.
لە کۆتاییدا بەڕێز ( ژیلوان عادل ) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ڕێز لێنانی پێشکەش بەڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کرد و ڕێزلێنانەکە وەرگیرا لەلایەن بەڕێز ( حسێن شێخ نجم الدین قەرەداغی) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕابیتەی مرۆیی.