ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
سلێمانی / بەبەهای 250 ملیۆن دینار موچەی منداڵانی نازدار دابەشكرا
لقی سلێمانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوکاری خێرخوازان موچەی دوو مانگی (11+12/2024) ی منداڵانی نازداری سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرینی دابەشکرد ، کە بەهاکەی 250 ملیۆن دینارە ، 2146 منداڵی نازدار لێی سودمەند دەبن