پەیوەندی بکە

07702914242

ئیمەیڵ بنێرە

hloboard@gmail.com

ڕابیتەى مرۆیى خولى رۆشنبیرى بۆ بەڕێوەبەران و کارمەندان کردەوە

9 مانگ لەمەوبەر - بڵاوکراوەتەوە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

ڕابیتەى مرۆیى خولى رۆشنبیرى بۆ بەڕێوەبەران و کارمەندان کردەوە

لەشارى سلێمانى لە ژێرى ناونیشانى (گەشەپێدانى تواناکان)دەستەى کارگێڕى باڵاى ڕێکخراوى ڕابیتەى مرۆیى خولێکى رۆشنبیرى بۆ سەرجەم بەڕیوەبەر و کارمەندان و خۆبەخشانى ڕێکخراوى ڕابیتەى مرۆیى کردەوە.

سەرەتایى خولەکە بەخوێدنى قورئانى پیرۆز دەستى پێکرد، یەکەمین بابەتى خولە رۆشنبیریەکە لەلایەن سەرۆکى دەستەى کارگێڕى باڵاى رابیتەى مرۆیى حسێن شێخ نجم الدین قەرەداغى پێشکەش کراو بەناونیشانى (فێربوون لەساتە دژوارەکاندا).

بابەتى دووەم لەلایەن دکتۆر یەحیا عومەر رێشاویەوە پێکەش کرا بەناویشانى (پەیوەندیە گشتیەکان و ئەتەکێت)

بابەتى سێیەم لەلایەن دکتۆر ئەرسەلان سەید زادە پێشکەش کرا بەناونیشانى (کارمەندى سەرکەوتوو)

بابەتى چوارە لەلایەن دکتۆر رەزوان زەڵمى پیشکەش کرا بەناونیشانى (سۆشیال میدیاو کارى خێرخوازى)

شایەتى باسە سەرجەم بابەتى کۆرسەکە لەلایەن بەڕێوەبەرو کارمەندان و خۆبەخشانى ڕابیتەى مرۆییەوە جێگەى بایەخ و گرنگى پێدان بوو کەزیاتر لە (٦) کاتژمێرى خایاند.





53 جار بینراوە
شەیری بکە لە


کۆمێنتەکان



زۆرترین بینراو
پەنا 43 لە شاری دهۆک

دابەشکردنی گۆشت لەشاری کەلار

هەولێر، ئەمجارەش بەتەنها بەجێتان ناهێڵین

دابەشکردنی مووچەی چارەکی کۆتایی 2021

دابەشکردنی نەوت لە شاری کفری



ڤیدیۆ