ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڕی (٦٩٣،٨٥٤،٠٠٠ ) ملیۆن دینار دابەش دەکات
شەش سەدو نەوەدو سێ ملیۆن و هەشت سەدو پەنجاو چوار هەزار دیناری دابەشکرد لەپڕۆژەی موچەی نازداران .
ڕابیتەی مرۆیی یەکێک لە پرۆژە ستراتیجی و گەورەکانی بۆمنداڵانی نازدار جێبەجێکرد کە پڕۆژەی موچەی نازدارانە بۆمانگەکانی ٧+٨
پاش خوای گەورە ئەم پڕۆژەیە پشت دەبەستێت بە خێری خێرخوازانی ناوخۆی کوردستان هەردوومانگ جارێک ڕابیتەی مرۆیی لەڕێگەی ئەوانەوە موچەی زیاترلە (٥٠٠٠) پێنج هەزار منداڵی بێباوک (نازدار) دابەشدەکات.