ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی خەڵاتی ڕێز لێنانی پێشکەش نێردراوانی ڕابیتە کرد بۆ کیشوەری ئەفریقیا
دوای سەردانێکی 12 ڕۆژی بۆ کیشوەری ئەفریقیا بۆ بەسەرکردنەوە و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ڕابیتەی مرۆیی لە کیشوەری ئەفریقیا ، وەفدی ڕابیتەی مرۆیی کە پێکهاتبون لە بەڕێزان (م.فایەق تۆفیق بەڕێوەبەری لقی گەرمیانی ڕابیتەی مرۆیی و د.ئیسماعیل پێنجوێنی و توانا ئیبراهیم ڕاگەیاندنکارانی ڕابیتەی مرۆیی ) گەڕانەوە کوردستان ..
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی ئەنجومەنی کارگیڕی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێز (حسێن شێخ نجم الدین قەرەداغی ) و بەڕێوەبەری لقی سلێمانی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێز (جەمال مەحمود ) و کارمەندانی ڕابیتە پێشوازیان لە وەفدەکەی ڕابیتە کرد
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی سوپاس و دەست خۆشی سەرۆکی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێز (د.عەلی قەرەداغی) بە وەفدەکە گەیاند لەبەرامبەر ئەنجامدامدانی کاروباری سەردانەکەیان بەسەرکەوتوویی
لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی و هاوکارانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە وەفدەکە کرد ..