پەیوەندی بکە

07702914242

ئیمەیڵ بنێرە

hloboard@gmail.com

لە کوێ ئێمە دەدۆزیتەوە؟

9 مانگ لەمەوبەر - بڵاوکراوەتەوە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

لە کوێ ئێمە دەدۆزیتەوە؟
بەشی 1
* لە پاڵ منارەی مزگەوتێکدا
هەندێ لێمان دەپرسن، لەکۆێ بۆ ئێوە بگەڕێین؟ لە کوێ بتاندۆزینەوە؟
بەو بەڕێزانە دەڵێین، دەتوانن ئێمە ببینن و بماندۆزنەوە :
* لە سێبەری قوبە و منارەی مزگەوتێکدا، لە گوندێکی دوورە دەستی گەرمیان و کوێستان،یان لە ناو مزگەوتێکی شار و شارۆچکەکانی کوردستان.
* لەناو تەپوتۆزی هەڵکەندنی بناغەی مزگەوتی خێرخوازان، یان لە گەڵ ستافی ئەندازیاریی بۆ دەرخستە و نەخشە و پلان.
* لە پێشوازی دایە حاجیی، بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیەی پاشەکەوتی کردووە، بۆ پاراستنی لەناو فەقیانەکەیدا وەک گڵای سیغار لولی کردوە، دەڵێ کوڕم دەخیلتان بم بۆم بکەنە بناغەی ئەو مزگەوتەی ئێستا دەستتان پێکردووە.
* لە سەردانی مامە حاجی پشت کۆماوەی ردێن سپی، بۆ گەیاندنی ئەو کەمە پارەی کۆکردوەتەوە، بەڵام پڕ بەهایە بە دوعاو مناجاتی ، بە فرمێسکی سەر ڕومەتەکانی ، دەڵی : هانێ کوڕم ئێوە فریشتەن و خودا بۆ مرازی منی ناردوون، پیرۆزتان بێت، ئەو پێناسەی خودا لە قورئاندا بۆ بنیاد نەرانی مزگەوت نمایانی دەکات(إنما يعمر مساحد الله من آمن بالله واليویم الاخر).
* لە ئامادە سازی بۆ قدومی ئەو خێرخوازە گەنج و لاوەی لە دورو نزیک، هەڵمەت دێنی وەکو بروسک، دەڵێ کاکە: ئەوە چیمەنتۆ و شیش و لەبخ و کاشی، دانێن بۆ من ، بە نیهانی با هیچ کەسیش نەمبینێ و هەر نەمناسێ.
* لە حزووری ئەو خاوەن ماڵانەی خۆبەخشانە ، هاتن وتیان ، ئێمە ماڵمان هەیە، خۆ ئێرە چۆڵ و کاولە نییە، نابێ ستافی ئەم مزگەوتە هیچ نیوەڕوانێک بێنان بن،یان عەوداڵی بازار بن، دەبێ بەڕێز و بەناز بن، وەک کوڕی خۆمان شاباز بن، بەڵێ وابوون ڕاستگۆ و ئازا و خانەدان بوون.
* لە ناو ئاپۆڕای پشتیوانانی خێرخوازیدا، زانای مەندیل سپی، هونەرمەندێ بە حەیران و شیعری ، ئەندازیارێ بە خۆبەخشی، وەستا و کرێکارێ بە دڵسۆزی، مدیر و کارمەند و ژمێریاری خۆ نەویستی،بەخشین و نزاى دایک و خوشکی سەرپۆش بەسەر، بۆ ئەم کارە، ڕەنجی هەموی وا هاتە بەر، لە گەڵ بەرز بونەوەی قوبە و منارە و دەنگی بانگ و سەدای الله أكبر.
* لەم شوێنانە و هاوشێوەکانی، ئەوانە ببینەوە، کە دروشم و کرداریانە( ئەزموون ، ئایندە ، ئاوەدانی ) ئەوە ئێمەین ،براو خوشکانت لە ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی.
* لە خزمەتکاری نازداران و هەژارانین ، هێما و ئایکۆنی ئاوەدانی کوردستانین.

نوسینی / حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی
سلێمانی/ ٣٠ ی ٩ی ٢٠٢٥





105 جار بینراوە
شەیری بکە لە


کۆمێنتەکان



زۆرترین بینراو
پەنا 43 لە شاری دهۆک

دابەشکردنی گۆشت لەشاری کەلار

هەولێر، ئەمجارەش بەتەنها بەجێتان ناهێڵین

دابەشکردنی مووچەی چارەکی کۆتایی 2021

دابەشکردنی نەوت لە شاری کفری



ڤیدیۆ