پەیوەندی بکە

07702914242

ئیمەیڵ بنێرە

hloboard@gmail.com

لە کوێ ئێمە دەدۆزیتەوە؟

9 مانگ لەمەوبەر - بڵاوکراوەتەوە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

لە کوێ ئێمە دەدۆزیتەوە؟

بەشی 2

لەو شوێنەی دەبینە پەنای هەژاران و نازداران،

بۆ ماڵێکی خەڵکی کۆبانی( ڕۆژئاوای کوردستان).

(ئێمە لە پڕۆژەی پەنادا ، تا ئێستا لە کوردستان ، لە زاخۆ هەتا گەرمیان ، 100 خانومان بۆ ئەو بێ پەنایانە دروستکردووە، ئەم ماڵە کۆبانییە ژمارە 99 یە).

تۆش بۆ ئەوەی بماندۆزیتەوە، تا کۆتایی ئەم بابەتە هاوەڵمان بە، بۆ ئەوەی وێنەکەت لا ڕوون بێت، نمونەیەکت بۆ باسدەکەم، لە دوو دیمەنی جیاوازدا، کوردیش لە مێژەوە وتویەتی( مشتێک نمونەی خەرمانێکە).

دیمەنی یەکەم:

ماڵێکی کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان ، ئاوارەی سنوری دەڤەری ڕاپەرین بوون، باوکی مندالەکان لە ٢٠١٧ دا لە ڕوداوێکی ناخهەژێندا، کۆچی دوایی کرد، ئەم خێزانە لە (ژنێک و چوار کچ و کوڕێک)پێکهاتووە، هەمویان ووردو بێدەرەتان ، ژنی ماڵەوەیە دایکیان ،ئاوارە و بێحاڵ ، دوور لە خزم و مام و خاڵ، چەند موسیبەتی گەورە یەخەی گرتن، بێباوکی، هەژاری ، ئاوارەیی.هانایان بۆ رابیتەی مرۆیی هانی، ستافی رابیتەش بەدەست و برد، چالاک و مەرد، سەردانمان کرد، ماڵی ساردمان گەرمکردەوە، فرمێسکمان سڕین و خەندەمان بۆ گەڕاندنەوە، بە هاوکاری جوامێرێ، خێرخوازێ ، کەفالەتێکی باشمان بۆ فەراهەم کردن ، بوون بە خاوەن موچە و داهات، ووردە ووردە ، منداڵەکان پۆشتە و پەرداخ، جوان و بۆشناخ، چونەوە بەر خوێندن، دەستیان کرد بە خۆ ئامادەکردن ، بۆ ژیانکردن، تێگەیشتن ئیتر بێکەس نین، خودا دەرگایەک دابخات، دەیان دەرگا واڵا دەکات.

دیمەنی دووەم:

لە ناو هەزاران ، خانەوادەی نازداران، ستافی رابیتە و خێرخوازان، بۆ ئەم خێزانە بوینە مام و خاڵ، لە کوردستان و هەندەران، کارمان یەکخست بە یەک حساب بانکی و بە ئامان، بۆ بەشداری خێرۆمەندان، لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، هەرکەس دەتوانێ ببەخشێت، هەرچەند هەبێ، کەم بێ یان زۆر لە خودا بەزیاد بێ.

وەک دڵۆپەی باران ، ووردە ووردە ، گەشت بە پایان،

نزای دایکیان هاتە بەرهەم ، لە دوور و نزیک، بە هاڵەداوان ، لەسەر خەت بوین هەر هەموومان،

تا سەرئەنجام، خانویەکی نوێ و هەموو پێداویستی ناوماڵ، کردمانە دیاری بۆیان.تابلۆی خانوو، لەپڕۆژەی پەنا ٩٩ یە، جوان و مۆدێرن و نوێیە.

خودا لێت بە زیاد بێت، ئەهلی خێر و چاکە خوازان، هێشتا زۆرن ، ئاوا دەبنە پەنا و پاسار بۆ لانەواز و نەداران، ئەمە یەکێکە لە نیشانەکانی ئیمان، خودایە ڕەوای ببینی پێمان، بۆ ستافی رابیتە و هەموو خێرخوازان، هاوکار و هاوبەشەکانمان ،لە کوردستان و هەندەران، تۆی خوێنەری بەرێزیش بەشدار بە ، بە نزای دڵ و دوعاو مناجاتت، بە سەرنج و رەخنەو پێشنیارت.

سوپاس بۆ هاوەڵیی و هاوخەمیت، بۆ دلسۆزی و کارامەیت.

تێبینی :

١- ئەم نوسینەی سەرەوە، تۆماری شێوازی بەدەمەوەچونی ئەو خێزانانەیە کە توشی موسیبەتی کۆچکردنی باوکی منداڵەکان دەبن، ریکخراوی رابیتەی مرۆیی، بە هاوکاری خێرخوازان موچەی مانگانە و هاوکاری تر بۆ منداڵەکانی دابین دەکەین.

٢- پڕۆژەی پەنا :دابینکردن و دروستکردنی خانوو بۆ نازداران و هەژاران.

یەکێکە لە پرۆژەکانی رابیتەی مرۆیی، تا ئێستا 100 خانومان بۆ هەژاران و نازداران دروستکردوە، چەند دانەی تریش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە،

٣- وێنەی خانوەکە، پرۆژەی ژمارە(99)یە، بۆ ئەم خێزانەی کۆبانی، لە قەزای حاجیئاوای دەڤەری راپەڕین، ڕۆژی ٢٠٢٥/٩/٢٣، وەفدی لقی سلێمانی و نوسینگەی ڕاپەرینی ڕابیتەی مرۆیی ، کلیلی خانوەکەیان ڕادەستی سەرۆکی ئەم خێزانە( دایکی منداڵەکان) کرد.

ئیتر ئێستا پێکەوە دەڵێین: ربنا تقبل منا إنك أنت السميع العليم.

ن/ حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی

سلێمانی

٧ی١٠ی٢٠٢٥.





59 جار بینراوە
شەیری بکە لە


کۆمێنتەکان



زۆرترین بینراو
پەنا 43 لە شاری دهۆک

دابەشکردنی گۆشت لەشاری کەلار

هەولێر، ئەمجارەش بەتەنها بەجێتان ناهێڵین

دابەشکردنی مووچەی چارەکی کۆتایی 2021

دابەشکردنی نەوت لە شاری کفری



ڤیدیۆ