ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی بەشداری کۆڕبەندی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەکان دەکات
وەفدێکی رێکخراوی رابیتەی مرۆیی،ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١٨، لەشاری ئیستەنبول، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و ئیحسان قادر بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان، بەشدارییان کرد لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ڕیکخراوە مرۆییەکان.
لە کۆڕبەندەکەدا کە ماوەی ڕۆژێکی خایاند، ٤٥ ڕێکخراوی نێودەولەتی لە ١٥ ولاتی جیاوزەوە( ئەمریکا، بەریتانیا ،کەنەدا، ماڵدیڤ ، ئوسترالیا، سویسرا، تورکیا، لوبنان ، ئوردن، عێراق، کوردستان،…..هتد) تێیدا بەشدار بوون.
لە بەرنامەی کۆڕبەندەکەدا، کاراکردنی کاری فریاگوزاری و پڕۆژەی مرۆیی رێکخراوە بەشدار بووەکان تاوتوێ کرا.
وەفدی رابیتەی مرۆیی پلان و بەرنامەو سەرنجیان بۆ خزمەتی کوردستان و بەهێزککردنی پرۆژەی ریکخراوە نێودەولەتییەکان بە ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتودا خستە ڕوو ،
کۆڕبەندەکە بە سەرکەوتویی بەچەند بریار و راسپاردەیەک بۆ خزمەتی مرۆیی کۆتایی بە کارەکانی هێنا