ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
وەفدێکی ڕابیتەیی مرۆیی و دامەزراوەی خەیری بەریتانی کۆبوونەوە
وەفدێکی ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی ئەمڕۆ 20\10\2025 لەشاری ئەستەنبوڵ لەتورکیا کەپێکهاتبوو لەبەڕێزان ئەندازیار حسێن شێخ نجم الدین قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەیدا احسان قادر غلبیشی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی رابیتە لەگەل رێکخراوەکانی نێودەلەتی ، لەگەڵ دامەزراوەی خەیری بەریتانی کۆبونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کەزیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند باسی پڕۆژە هاوبەشەکانی هەردوو ڕێکخراو کرابۆ سوودوو قازانجی خەڵکی هەرێمی کوردستان و غەززە و ئەفەریقا.
شایەنی باسە دامەزراوەی خەیری بەریتانی و ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی (40)پڕۆژەی بوژانەوە (دابینکردنی هۆکاری بەرهەمهێنان ) پیشکەشی کوردستان دەکەین.
پاشان پڕۆژە هاوبەشەکانی هەردوو ڕێکخراو لەغەززەو ئەفەریقاو بەنگلادش گفتوگۆکراو بڕیاری بەردەوام بوون و بەهێزکردنی پڕۆژەکان درا