ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
پاش پێشکەشکردنی 1405 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاوەدانکردنەوە بە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان
سوپاس بۆ خودا نۆبەرەی کارەکانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا دەستی پێ کرد و لەیەکەم وێستگەدا بیرێکی ئاوی خواردنەوەمان لە گوندی کوندول سەر بە پارێزگای "شاری باكرمی" لە وڵاتی تشاد (چاد) هەڵکەند
ئەم گوندە لە بارودۆخێکی زۆر ناڕەحەتی ژیاندابوون بەهۆی بێ ئاوییەوە و بەهۆی ئەم پڕۆژەی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کە بە بەخشینی خێرخوازێکی بەڕێزی شاری سلێمانی ئەنجامدرابوو توانیمان بەشێک لەو ناڕەحەتیانەیان لەسەر کەم بکەین