ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
پرۆژەی پەنا ژمارە(43) - خانەوادەیەکی دیکە لانەی شایستەی ژیانیان بۆ دابینکرا
پرۆژەی پەنا : یەکیکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی ، بۆ دروستکردن و ئامادەکردنی خانو و پێداویستی و کەرەسەی نوێی ناوماڵ، بۆ خێزانی منداڵی بێباوک- نازدار-ی ھەژار و نەدارانی کوردستان.
ئەم خانەوادە 10 کەسییە خانەوادەیەکی هەژار و بێ باوکی شاری شۆڕشی شەهیدان و ئەنفالکراوانن کە ساڵی هەشتاکان ئەم خانوەیان دروست کردووە و بە تەواونەکراوی تێیدا ژیاون, هەلومەرجی سەختی ژیان و پاشان بێ باوکی وایکرد کەوا خانوەکە وردە وردە بەکاری ژیان نەمێنێت.
بە فەزڵی خوای گەورە و بە جوامێری خێرخوازێکی بەڕێزی شاری دەربەندیخان لەڕێگای دەستەی کارگێری باڵای ڕێکخراوی ڕابیتەوە خانەوەکەیان بۆ نۆژەنکرایەوە و سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابینکرا.
خێرخوازانی بەرێز:
پشتیوان بە خودای گەورەو پاشان بە جوامێری ئێوەی دلسۆز ئەم پرۆژانە بەردەوامەو ھەمووان دەتوانن بەشداری بکەن.
(ربنا تقبل منا إنك أنت السميع العليم)