ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
بەئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی و مامۆستا سەید ئەحمەد پێنجوێنی و حسێن شێخ نەجمەدین سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵای ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی و جەمال مەحمود بەڕێوەبەری لقی سلێمانی و کارمەندانی لقی سلێمانی و لەچوارچێوەی دابەشکردنی موچەی منداڵانی نازداری سنوری سلێمانی کەبەهاکەی 255 ملیۆن دینارە ئەمڕۆ موچەی دوومانگی منداڵانی نازداری ناوشاری سلێمانی دابەشکرا کە ژمارەیان 1850 منداڵی نازدارە