ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
مزگەوتی گوندی خرکنێ
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوکاری خێرخوازێک لەوڵاتی قەتەر هەستان بە دروستکردنی مزگەوتێك لە گوندی خرکنێ لە بناری بەمۆ وە تاکو ساڵی ٢٠٢٢ خزمەتی دانیشتوانی ئەو گوندەدا بووە بەڵام پێوستی بە نۆژەنکردنەوە هەبووە بۆیە دانیشتوانی گوندەکە هەستاون بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە
سوپاس بۆ خوای گەورە دەستی ئاوەدانی ڕێکخراوی ڕابیتە لەهەموو گوند و ناوچەیەکی کوردستان دیارە و تا ئێستا سەروو ١٤٠٠ پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی پێشکەشی کوردستان کردووە